ناوبازاڕی قەزای کەلار وێنە: هونەر فارس 964+
لە 6 مانگدا زیاتر لە 1000 شوێن داخراوە
964+
فەرمان سادق
لە شەش مانگدا 184 تۆن کەلوپەلی خۆراکی بەسەرچوو لەناو براوە و زیاتر لە هەزار شوێنیش داخراوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماری شەش مانگی بەڕێوەبەرایەتییەکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی لەو شەش مانگەدا 184 تۆن کەلوپەلی خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە و هەزار و 49 شوێنیش داخراون.
هاوکات 140 مۆڵەت بە هەناردەکردن دراوە، لە بەرامبەریشدا هەزار و 585 هاوردە دراوە، هاوکات مۆڵەت بە کردنەوە 103 کارگە دراوە.
هەر لەم ماوەیەدا 835 کۆمپانیا خۆیان تۆمار کردووە کە 10 کۆمپانیا بیانین.
لەبارەی کارگەکانی چیمەنتۆش، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی بێت ئەوان توانیویان هەشت هەزار و 231 تۆن چیمەنتۆ بخەنە بازاڕەوە.