شارەوانی سلێمانی هەنجیرەکانی پارکی هەواری شار دەفرۆشێت
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
شارەوانی سلێمانی بەرهەمی هەنجیرەکانی ناو هەواری شار دەفرۆشێت و فرۆشتنەکەش لە زیادکردنی ئاشکرادا دەکرێت.
دارهەنجیرەکان زیاتر لە 250 دارن و کەوتوونەتە ناو پارکەکەوە.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، ماوەی نزیکەی 15 ساڵە ساڵانە بەرهەمی ئەو هەنجیرانە لە زیادکردنی ئاشکرادا دەفرۆشن.
وتیشی، “بەدیاریکراوی نازانین بەرهەمی ساڵانەی چەندە چونکە ساڵانە بەرهەمەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.
زەردەشت رەفیق وتیشی، “نازانم ساڵی رابردوو بەرهەمەکەی چەند بووە و بە چ نرخێکیش فرۆشراوە”.
بە وتەی ئەو ئەو کەسەی تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت دەبێت تا کۆتایی بەروبووم ئاوی دارەکان بدات و بیانپارێزێت و 20٪ـی نرخی خەمڵێندراویش دابنێت تا کۆتایی بەرهەم و دواتر بۆی دەگەڕێندرێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی