نەخۆشی تەنگی پێهەڵچنیون

کێڵگە پەلەوەرییەکان: پارەی زیاتر دەدەین بەس ڤاکسینمان بۆ بێنن

964+

توانا نەقی

نەخۆشی تەنگی بە کێڵگە پەلەوەرییەکان هەڵچنیوە و بە قسەی خۆیان لە ماوەی 40 رۆژدا هەشت ملیۆن مریشک لەناوچوون.

نەخۆشییەک بڵاوبووەتەوە لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا کە بە نیوکاسڵ ناسراوە بووە بە مۆتەکەی مریشکەکان و بە بڕی زۆر لەناویان دەبات.

چارەسەری ئەو نەخۆشییە دروستکردنی یان هێنانی ڤاکسینە لە دەرەوەی وڵات بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان کە ئەوەش دەبێت لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵەوە بکرێت و کێڵگە پەلەوەرییەکان دەڵێن پارەی زیاتریش دەدەین.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو نەخۆشییە بەراستی زەرەری زۆر لێداون داوا دەکەین وەزارەت بڕوات ئەو ڤاکسینەمان بۆ بهێنێت ئێمە ئامادەین 10 دۆلار زیاتر بدەین و بیکڕین.

وتیشی، ئێستا کیلۆیەک لە کێڵگەوە 2300 دینارە لە کاتێکدا خۆیت 2700 لەسەریان دەکەوێت جگە لەو زیانە کە لە فرۆشتنەکەیدا دەیکەن مردنەکەش وازیان لێناهێنێت کە بە بڕی زۆر لێیان دەمرێت.

“کەس ئاوڕ لە کێڵگە پەلەوەرییەکان ناداتەوە ئەو هەموو بەرهەمەمان هەیە بە چی دەچێت کە خاوەنی کێڵگەکان هەمیشە لەزارەردان بەهۆی نەخۆشی و تێچوونی زۆر و هێنانی مریشکی بەستوو چەند ساڵە هاورادەکەین کێشەکانمان زیاتر دەبن کەم نابنەوە” نزام عەبدوڵا وای وت.

لە هەرێمی کوردستاندا 1894 کێڵگەی پەلەوەری هەیە و جگە لە دابینکردنی مریشک بۆ ناوخۆی هەرێم بەشێکیشی دەنێردرێتە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق.