كاره‌كانی سایدی دووه‌می 60 مه‌تریی كه‌لار دەستی پێ‌کرد
+964
میلاد جه‌لال – كه‌لار
كاركردن له سایدی دووه‌می شه‌قامی شه‌ست مه‌تری له كه‌لار ده‌ستپێكرد و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پرۆژه‌كانیش له شاره‌وانیی كه‌لار ده‌ڵێت، شه‌قامه‌كه 13 كیلۆمه‌تره و له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت خۆبه‌خشانه دروست ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا به‌شێك له كاره‌كانی سایدی یه‌كه‌م ته‌واو نه‌كراوه، به‌ڵام دلێر حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پرۆژه‌كانیش له شاره‌وانیی كه‌لار ئاماژه به‌وه ده‌كات، كاره‌كانی به‌شی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌كرێت و به‌رزه‌پردێكیش دروست ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ی له سایدی دووه‌مدا شوێن بۆ دوو پردی دیكه له دیزاینه‌كه جێی بۆ كراوه‌ته‌وه.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا