رۆناڵدۆ وازناهێنێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
رۆژنامەیەکی پۆرتوگالی بڵاویکردەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ له یاریكردن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت و وازناهێنێت.
رۆژنامەی Correio da Manhaی پۆرتوگالی لە راپۆرتێکیدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاویكرده‌وه، هەواڵی وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی راست نییىه، به‌ڵكو یاریزانه‌كه بەنیازە تا یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەردەوام بێت.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، زانیاریی لە کەسێکی نزیکی رۆناڵدۆ بەدەستخستووە، کە رەنگە ئەندامێکی خێزانەکەی بێت
دوای دۆڕانی پۆرتوگال به مه‌غریب له یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، هەندێک لە هەواڵەکان باسیان لەوە كرد کریستیانۆ رۆناڵدۆ واز له یاریكردن له ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه ئێستا ته‌مه‌نی 37 ساڵه، پێی وایە لە تەمەنی 39 ساڵیدا له یۆرۆی 2024 دەتوانێت یارمەتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بدات، هاوشێوەی بەشداریکردنی پێپی هاوتەمەنی، كه ئه‌ویش لە مۆندیالی 2022 به‌شداریی كرد.رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا بێ یانه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بچێته یانه‌ی نه‌سڕی سعودی.