مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارێزگای هەڵەبجە - وێنە: 964
ملیارێک و 500 ملیۆن دینار بۆ دەروازەی هەڵەبجە تەرخانکراوە
964+
پێشەوا محەمەد
بۆ دروستکردنی دەروازەی هەڵەبجە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار تەرخانکراوە و شارەوانیش دەڵێت دەستبەکار ىوون.
بودجەکە لە لایەن بەغداوە لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانەوە تەرخانکراوە.
لە ئێستادا شارەوانی شارەکە سەرقاڵی رووپێوی و ئامادەکردنی دەرخستەن بۆ دەروازەکە.
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، تیمەکانیان سەرقاڵی ئامادەکردنی دەرخستەن تا بەپێی ئەو بودجەیەی دیاری کراوە دیزاین و ئامادەکاری بۆ بکرێت و دەستبە دروستکردنی بکرێت.
وتیشی، “دەروازەیەکی جوان دروستدەکرێت، نافوورە و سەوزاییەکی زۆر لە چواردەوری دەروازەکە بوونیات دەنرێن و سیمایەکی جوان بە هەڵەبجە دەدات بەتایبەت لە یەکەم کات کە هاوڵاتیان دێنە شاری هەڵەبجەوە”.