ئێستا خه‌ڵك شه‌وان به‌نزین وه‌رده‌گرن
+964
ئاسۆ وه‌رتی – سۆران
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و سه‌ره‌ی زۆر له رۆژدا، ئێستا له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هاوڵاتیان شه‌وان ده‌چنه سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین.
مانگێك زیاتره قه‌یرانی كه‌میی به‌نزین سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و به‌نزین نرخی به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌درێته به‌نزیخانه‌كان، بۆ وه‌رگرتنی پێویسته چه‌ند سه‌عاتێك له سه‌ره بوه‌ستیت.
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆراندا، ئێستا هاوڵاتیان شه‌وانه ده‌چنه سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی به‌نزین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له گه‌رمای به‌تین و مه‌ترسی گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بپارێزن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا