تەماتەی پێنجوێن دەیان گەنجی خستۆتە سەرکار

964+

زینوێ حەسەن

چنینەوەی بەروبوومە کشتوکاڵیەکانی پێنجوێن دەرفەتی کاری بۆ دەیان گەنج رەخساندووە.

لە سنووری قەزای پێنجوێن بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی وەک کاڵەک، شێلم، تور، بیبەر و تەماتە پێگەیشتووە و بەراورد بە پارساڵ هەم زەوییه‌کی فراوانتر چێندراوە، هەمیش بەرهەمەکەی زۆرە و کوالێتییەکەشی باشترە.

زۆری بەرهەم جوتیارانی ناچار کردووە پێویستیان بە کرێکاری چنینەوە هەبێت، ئەمەش دەرفەتی کاری رۆژانەی بۆ گەنجانی قەزای شارەزوور رەخساندووە.

تەماتە خڕ و بچکۆلانە و سوورئاڵەکەی پێنجوێن خواستی زۆری لە بازاڕ لەسەرە.

ئارام محەمەد، جوتیارێکی دانیشتووی قەزای شارەزوورە بە 964ـی وت، ئێمە چەند گەنجێکین رۆژانە لە شارەزوورەوە بۆ پێنجوێن بەڕێدەکەوین کە ژمارەمان زیاتر لە 10 بۆ 15 گەنج دەبێت، بۆ چنینەوەی ئەو بەروبوومانە دەچین بۆ پێنجوێن.

بەروبوومە کشتوکاڵیەکانی پێنجوێن لە عەلوەی سلێمانی ساغ دەکرێنەوە و دەفرۆشرێن.