دووەم حاڵەتی خنکانی ئەمڕۆ لە زاخۆ تۆمارکرا

964+

ژووری هەواڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 16 ساڵە لە گوندی دۆلا  لە رووباری خابور خنکا.

ئەو گەنجە خەڵکی کۆمەڵگەی سمایل ئاڤایە، دەکەوێتە باکوری قەزای زاخۆ.

ئەڤیندار عیزەت، بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ی راگەیاند،  “کاتژمێر 4:20 پەیوەندیمان پێوەکرا بە هەبوونی رووداوێکی خنکان، دوای ماوەیەکی کەم تەرمی گەنجە دەرهێنرا”.

بەوتەی بەرێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی زاخۆ، لاشەی گەنجەکە ئێستا لە پزیشکی دادی زاخۆیە.