دوو مانگە هاوسەرگیری کردووە
لە رووباری گوندی برایماوا گەنجێک خنکا
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە رووباری گوندی برایماوا لەکاتی مەلەکردن خنکا.
گوندی برایماوا دەکەوێتە سنووری ناحیەی ژاراوە لە قەزای پشدەر.
عەبدوڵا عەباس، بەڕێوەبەری ناحیەی ژاراوە بە 964ی وت، ئەو گەنجە خەڵکی ناحیەی ژاراوەیە و دوو مانگە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنابوو.
یەکێک لە تیمی خۆبەخشانی رزگارکردن لەناوچەکە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، “گەنجەکە تەمەنی 26 ساڵە لە کاتژمێر 5:00 دیار نەماوە و کاتژمێر 6:00 دۆزیمانەوە، تەرمەکەی بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادی لە راپەڕین”.