لە پێنجوێن

درۆن ئۆتۆمبێلێکی بە سێ سەرنشینەوە سووتاند

964+
ژووری هەواڵ

لە سنوری پێنجوێن درۆن هێرشیکردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێک کە سێ سەرنشینی تیادا بووە، هەموویانی پێکەوە سووتاندووە.

هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز لە قەزای پێنجوێن بە 964ـی وت، هێرشەکە لە کاتژمێر 4ـی پاشنیوەڕۆ لە ملەی نەڵمە روویداوە، ئۆتۆمبێلەکە سێ سەرنشینی تیادا بووە و هەرسێکیان سووتاون.

964 زانیویەتی، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری کامری بووە.

تاوەکو ئێستا ناسنامەی سەرنشینەکان دیار نییە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ناوچەکە بە 964ـی وت، ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن.

تەنیا لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، ئەوە چوارەم هێرشی درۆنیە بۆ سەر چوار ئۆتۆمبێل لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کە نزیکەی 10 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.