دیمەنێکی شاری سلێمانی - وێنە: 964
تەندروستی سلێمانی: لە رووداوەکەی ئەم بەرەبەیانیە تەنیا یەک بریندار هەبووە
964+
پێشەوا محەمەد
لە پێکداکێشانی شەش ئۆتۆمبێلەکەی ئەم بەرەبەیانییەی شەقامی سالمی شاری سلێمانی، تەنیا یەک بریندار هەبووە.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، رووداوەکە وەک زیانی گیانی تەنیا یەک برینداری هەبووە و ئەویش بارودۆخی جێگیر بووە.
کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11.8.2023 ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشاوە بە شەشی دیکەدا و بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە زیانی زۆری مادی گەیاندووە.