“پاکوخاوێنترین نەخۆشخانە لە سلێمانییە”

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

کۆمەڵگای پیرەمێردی پسپۆڕی ددان لە شاری سلێمانی وەک باشترین نەخۆشخانەی عێراق دەستنیشاندەکرێت لەڕووی پاکڕاگرتنی ئامێرە پزیشکییەکان و پاکوخاوێنی.

مانگی رابردوو لیژنەیەک لە وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی ئەو کۆمەڵگە پزیشکییەیان کردووە و سەرەتای ئەم هەفتەیەش بە نووسراو پێیان وتوون نەخۆشخانەکە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لیژنەکە سەردانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمیان کردووە.

وتیشی، “بە ڤیدیۆ شێوازی پاکڕاگرتن و چۆنێتی کارەکەیان گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و پێیان وتووین لە ناوچەکانی تری عێراق پیشانی دەدەین تا سوود لەو ئەزموونە وەربگرن”.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر