ئەو گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە. وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
سلێمانی.. 450 کیلۆگرام گۆشت دەستی بەسەرداگیرا
964+
فەرمان سادق
لەماڵێکدا دەستبەسەر 450 کیلۆ جگەر و گۆشتی قەدەغەکراو گیرا.
ئەو گۆشتە ئەمڕۆ دەستی بەسەردا گیراوە و بڕی 200 کیلۆ لەناو ماڵەکەدا بووە و 250 کیلۆش لەناو ئۆتۆمبێلی خاوەن ماڵەکە بووە.
گۆشتەکە لە ماڵێکی گەڕەکی کارێزەوشک دەستی بەسەرداگیراوە و گۆشتی قیمە و جگەر بووە کە مۆری پێوە نەبووە و گۆشتی قەدەغەکراو بووە.
قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، زانیاریان هەبوو لەو ماڵەدا بڕێکی زۆر قیمە و جگەر و گۆشتی بێمۆر هەیە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر بڕیاری لێکۆڵینەوە و پشکنین بۆ ماڵەکە دەرچوو.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و پشکنین بۆ ماڵەکە دەرکەوت لەرووی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە بەهیچ جۆرێک ئەو قیمەو گۆشتانە رێگەپێدراو نین.
دەشڵێت: خاوەنی گۆشتەکە دەستگیرکراوە و تەواوی گۆشت و قیمەکەش لەناو دەبرێت.