لابردنی وێنەی ئێمباپێ لە یاریگەی پاریس، فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئێمباپێ له یاریگه‌ی پاریس سڕایه‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان وێنه‌ی كیلیان ئێمباپێی له رووكه‌شی “واجهه”ی باره‌گای یانه‌كه‌ی لابرد، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به رۆیشتن و بێبایه‌خ بوونی یاریزانه‌كه له یانه‌كه‌دا.
ئێمباپێ ئاماده‌نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه و ده‌یه‌وێت هاوینی داهاتوو بێ به‌رامبه‌ر بڕوات، یانه‌كه‌شی ده‌ڵێن نه‌خێر، یان نوێی ده‌كه‌یه‌وه یان ئه‌م هاوینه ده‌ڕۆیت.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ریال مه‌درید 180 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام هێشتا پاریس وه‌ڵامی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، له رۆژانی داهاتوو ئێمباپێ رووده‌كاته ریال مه‌درید.