وێنەی یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی سلێمانی - وێنە: 964
ساڵانە پێنج هەزار زیاد دەکەن
لە کوردستان نزیکەی 220 هەزار کرێنشین هەن
964+
پێشەوا محەمەد
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان، نزیکەی 220 هەزار کرێنشین لە کوردستان هەن و ساڵانەش پێنج هەزاری دیکە زیاد دەکەن.
لەو رێژەیە 90 هەزاریان لە کۆمەڵەکە خۆیان تۆمار کردووە.
ئێستا لە لایەن دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەوە 29 هەزار یەکە بۆ کرێنشینان راگەیەندراوە و بڕیار وایە بەسەریاندا دابەش بکرێت.
بەرهەم قەرەداغی، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، کرێنشینان لەو پڕۆژانەی دروست دەکرێن بە هۆی بەرزیی نرخەکانیانەوە ناتوانن سوودمەند بن.
وتیشی، “لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 200 هەزار یەکە دروستکراون، بەڵام نەبووەتە هۆکاری کەمکردنەوەی کرێنشینان”.