شەهرام نازری لە نەخۆشخانەیە

964+

توانا ناقی – هەولێر

شەهرام نازری، هونەرمەندی گۆرانیبێژ و میوزیکزانی بەناوبانگی کوردستانی رۆژهەڵات، بە هۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە

ئاژانسی ئیسنای ئێران لە زاری ماڵی میوزیکی ئێرانەوە ئاشکرای کردووە؛ “هونەرمەند شەهرام نازری شارەزای میوزیك و گۆرانیی رەسەنی كوردی و فارسی، لە ئێستادا بەهۆی ناجێگری بارودۆخی تەندروستیەوە و تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ، لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە”

هاوکات ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە دووەمین جارە شەهرام نازری بەهۆی نەخۆشی دڵەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، جاری یەکەمیان بەرلە پێنج ساڵ بووە، بەڵام پاش چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

شەهرام نازری، لە دایکبووی ١٨ی شوباتی ١٩٥٠یە،  خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی گۆرانی وتووە، خاوەنی چەندین خەڵاتە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.  

 .