دیمه‌نێكی رووباری سیروان له گه‌رمیان. وێنه: 964+
ئەمساڵ سیروان كه‌سی نەخنکاندووە
زینوێ حەسەن
سەرباری زۆربونی حاڵەتەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان، کەچی لە حەوت مانگی ئەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی خنکان لە رووباری سیروان تۆمار نەکراوە، بە وتەی بەرگری شارستانی گەرمیان.
بەپێی ئه‌و ئامارەى 964 له به‌دواداچوونى رووداوه‌كانى خنكان ده‌ستيكه‌وتووه له ماوه‌ى حه‌وت مانگى ئه‌مساڵدا 61 کەس له‌ناوچه جۆراوجۆره‌كانى هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك له‌ناو ئاوه‌كاندا خنكاون.
به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ى رۆژبەرۆژى پلەکانی گەرما واى له هاوڵاتیان كردووه، بۆ خۆفێنككردنه‌وه پەنا ببەنە بەر رووبارەکان، بۆ مه‌له‌وانى كردن.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە 964ـی وت، حاڵەتەکانی خنکان لە چاو دووساڵی رابردوو دوو بۆ سێ حاڵەت بووە، به‌ڵام ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی خنکان لە رووبار‌ى سیروان رووینه‌داوە .
به‌قسه‌ى ناوبراو، لە چەند مانگی رابردوو، سێ حاڵەتی خنکان لە حەوزی ئاوی دەوروبەری گوندەکانی گەرمیان هەبووە، به‌ڵام به‌شێكی ئه‌و رووداوانه‌ى بۆ بوونى حاڵه‌تى ده‌روونى كه‌سه‌كان گه‌ڕانده‌وه.
ئەو وتی “هەمیشە هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە و بەردەوام تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حەڵەتێکی نەخوازراو”.
روونیشیكرده‌وه، هۆکاری روونەدانی خنکان لە رووباری سیروان دەکەوێتە سەر هۆشیاری خەڵک و دوورکەوتنەوە لە مەلەکردن لەسەر ئه‌و رووباره.