دیمەنی بەشداریکردن لە یادی عاشوڕا لە کەربەلا.وێنە:سۆشیال میدیا
21 ملیۆن کەس سڵاویان لە ئیمام حوسێن کردگه
964+
زینوێ حەسەن
لە سەرانسەی جیهانەوە بەهۆی هاتنی مانگی موحەرەم و زیندووکردنەوەی یادی شەهیدبوونی حەسەن و حوسێن، زیاتر لە 21 ملیۆن کەس لە مەراسیمی عاشوڕا بەشدارن.
لەو ژماره‌یه‌دا پێنج ملیۆن بیانی و ژمارەیەکی زۆر لە ئێرانییەکان بەشدارییان لەو یاده کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، ئەمساڵ ژمارەی سەردانیکاران له‌چاو ساڵانى دیكه له‌به‌رزبوونه‌وه دایه و لە 17 ملیۆن كه‌سی ساڵى پاره‌وه، ئه‌مساڵ بۆ زیاتر لە 21 ملیۆن كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکان كه پێشكه‌شى سه‌ردانیكاران ده‌كرێت، ته‌نیا ئاوى خواردنه‌وه له رۆژێكدا 155 هەزار کارتۆن ده‌خورێته‌وه، كه لانیكه‌م ده‌كاته زیاتر لە شه‌ش ملیۆن گڵاسە ئاو له‌رۆژێكدا.
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری ئەلکەفیل بۆ لێکۆڵینەوەی زانیاری و ئامار لە نوسینگەی پارێزگاری شەریعە لە مەزارگەی عەباسییەکان، دەریانخستووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداریان لەم یادە کردووە گەیشتووەتە هه‌زار و 300 كاروان، كه لانیكه‌م هه‌ر كاروانێك له 500 كه‌س به‌سه‌ره‌وه‌یه و ژمارەی ئەو کەسانه‌ش لە شارەکانەوە بەشداریان کردووە گه‌یشتوونه‌ته شارى كه‌ربه‌لا 700 كاروان بووه.
ئەم بۆنەیە یەکێکە لە گەورەترین کۆبونەوە ئاینییەکان لە جیهاندا و لەلایەن موسڵمانە شیعەکانەوە یاد دەکرێتەوە کە زۆرینەی دانیشتوانی عێراق و ئێران پێکدەهێنن.