بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە گوندێک بەربوو


دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە گوندی شەوکێڵ بەربوو لە سنوری شارباژێڕی سلێمانی.

ئاگرەکە سێ کاتژمێر لەمەوبەر بووە و رووبەرێکی زۆر پووش و پاوانی سووتاندووە.

شاهۆ عوسمان قایمقامی چوارتا بە 964ـی وت، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبا و لە نزیک کاتژمێر 2ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتەوە.

وتیشی، کەمێک لەمەوبەر توانراوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی گوندەکەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

964 دەزانێت، ئاگرەکە لەگەڵ ئەوەی زیانی گیانی نەبووە هاوکات هیچ باخ و رەزێک بەهۆی ئاگرەکەوە زیانی بەرنەکەوتووە.