بازرگانێکی دیکەی مادەی هۆشبەر جلی پرتەقاڵی کرایە بەری
964+
فەهمی نەبی
ئاسایشی هەرێم بازرگانێکی مادەی هۆشبەری لە قەزای بازیان دەستگیرکردووە و کۆمەڵێک دەرمان و مادەی هۆشبەری لابووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی وەک بازرگانی مادەی هۆشبەر لە قەزای بازیان راگەیاندووە و جلی پرتەقاڵی تۆمەتباریی کراوەتە بەری.
دەستگیرکردنی ئەو بازرگانە لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بووە، لە کاتی دەستگیرکردنی کریستاڵ، حەشیش، تلیاک و شروبی هۆشبەری لابووە.