ئەگەر ئەم ئاپە لەسەر مۆبایلەکەت هەیە خێرا رەشی بکەوە

+964

ژووری هەواڵ

هەموو ئەو مۆبایلانەی بە سیستمی ئاندرۆید کار دەکەن، دەبێ زوو فریای خۆیان بکەون، ئەپڵیکەیشنێک هەیە ئەگەر لەسەر مۆبایلەکەیان بێت، ئەوە هەموو وێنە و داتاکانیان دەبات.

پسپۆڕانی کۆمپانیای Cyfirma  کە سەریان لە دیجیتاڵ سکیوریتیدا سپی کردووە، دەڵێن ئەپڵیکەیشنی SafeChat ئەگەر لەسەر مۆبایلێکی ئاندرۆید هەبێت، ئەوا ئیتر بە تەمای زانیاری و وێنەکانتان مەبن.

هەر ئەوەندەی رێگەت دا بە ئەپڵیکەیشنەکە لەسەر مۆبایلەکەت کارا بێت و دەستی بە زانیاری بگات، ئیتر دەچێتە ناو لیستی پەیوەندییەکانت و تۆماری دەنگەکان و نامە و هەموو داتاکانی ترەوە.

ئێستا لە گوگڵ پلەی ئەو ئەپڵیکەیشنە بە هۆی مەترسییەکەیەوە رەشکراوەتەوە، بەڵام ئەو مۆبایلانەی دایانبەزاندووە هەر لەسەری کارا دەبن و دەبێت کەسەکە خۆی بە دەستی خۆی بیسڕێتەوە.

ئەو پسپۆڕانە دەڵێن هاککەرەکان هانی خەڵک دەدەن ئاپەکە بەکار بهێنن، چونکە ئیتر بۆ ئەوان دەستگەیشتن بە زانیاری ئاسان دەبێت