ئۆنۆدا.. چیرۆكی سه‌رسه‌ختترین سه‌ربازی جه‌نگی دووه‌می جیهانی
964+
ژووری هەواڵ
چیرۆكی سه‌رسه‌ختترین سه‌ربازی جه‌نگی دووه‌می جیهانی
هیرۆ ئۆنۆدا، ساڵی 1942 چووه ناو سوپای یابان
ساڵی 1944 كاتێك ته‌مه‌نی 22 ساڵان بوو بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری جه‌نگی دووه‌می جیهانی كرد
ئۆنۆدا له‌به‌شی هه‌واڵگری سوپای ئیمپراتۆریه‌تی یابانی كاری ده‌كرد
له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری 1944 فه‌رمانده‌كه‌ی، ئۆنۆداو چه‌ند سه‌ربازێكی تری راسپارد بچنه دورگه‌ی (لوبانگ)ی فایپین‌و له‌وێ به‌رگری بكه‌ن
ئه‌ركه‌كه روون بوو، نه خۆتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.. نه له‌هیچ بارودۆخێكدا خۆتان بكوژن
یوشیمی تانیگۆشی كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌یان بوو، به ئۆنۆداو هاوڕێكانی وت: ئه‌م ئه‌ركه‌ی ئێوه ره‌نگه چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، به‌ڵام دواتر دێینه‌وه به‌شوێنتاندا.. نه‌كه‌ن خۆتان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه
له‌مانگی شوباتی 1945 سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته دورگه‌ی لۆبانگ
به‌شی هه‌ره زۆری سه‌ربازه یابانییه‌كان یان كوژران یاخود خۆیاندا به‌ده‌سته‌وه
به‌ڵام ئۆنۆدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راهێنانی سه‌ختی بینیبوو بۆ به‌رگری كردن، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی خۆی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه‌و ده‌ستیان كرد به‌شه‌ڕی پارتیزانی
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆمبی دوو ئه‌تۆمی له‌سه‌ر یابان به‌ردایه‌وه، له 14ی ئابی 1945 یابان خۆیدا به‌ده‌سته‌وه
به‌ڵام ئۆنۆداو سێ هاوڕێی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ‌ئاگا بوون له‌م بڕیاره‌ی ئیمپراتۆر، هه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌شه‌ڕكردن
سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌فرۆكه به‌یاننامه‌ی بۆ سه‌ربازه‌كانی یابان به‌رده‌دایه‌وه.. له‌په‌ناگه‌كانتان وه‌رنه ده‌ره‌وه، وڵاته‌كه‌تان خۆیداوه به‌ده‌سته‌وه
ئۆنۆداو هاوڕێكانی گوێیان به‌وه نه‌داو وتیان سه‌د له‌سه‌د ئه‌مه فێڵێكی تری ئه‌مه‌ریكایه
ساڵ هات‌و ساڵ رۆیشت له‌ناو دارستانه‌كانی ئه‌و دوركه‌یه له‌سه‌ر میوه‌و سه‌وزه‌و ئاژه‌ڵی دزراو ده‌ژیان
هه‌ر بۆیان هه‌ڵبكه‌وتایه سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی یان پۆلیسێكی فلیپینیان ده‌كوشت، چونكه لای ئه‌وان شه‌ڕ به‌رده‌وامه
پێنج ساڵ دواتر‌و له‌ساڵی 1950 یوچی ئاكاتسۆ، یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ی ئۆنۆدا خۆی دا به‌ده‌سته‌وه
چوار ساڵ دواتر چیچی چیمادا یه‌كێكی تر له‌ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه به‌گوله‌ی ئه‌و تیمانه كوژرا كه بۆ ئۆنۆداو هاوڕێكانی ده‌گه‌ڕان
ساڵی 1972 كینچیچی كۆزۆكا به‌ده‌ستی پۆلیسی فلیپین كوژرا، ئیتر ئۆنۆدا به‌ته‌نیا مایه‌وه
هه‌موو دنیا بۆ ئۆنۆدا ده‌گه‌ڕێ‌و كه‌س نایدۆزێته‌وه، له‌پڕ په‌یدا ده‌بێته‌وه‌و كه‌سێك یان پۆلیسێك ده‌كوژێت‌و ون ده‌بێته‌وه
هه‌رچه‌نده به‌ده‌ستخه‌تی باوكی چه‌ند نامه‌یه‌ك له‌ناو دارستانه‌كه بۆ ئۆنۆدا جێهێڵدرا، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕی به‌هیچیان نه‌كرد
ساڵی 1974 گه‌نجێكی سه‌ركێشی یابانی به‌ناوی نۆریۆ سوزوكی خۆی ته‌رخانكرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئۆنۆداو پاش چه‌ند مانگێك پێی گه‌یشت
كاكه بگه‌ڕێره‌وه.. 30 ساڵی ره‌به‌قه شه‌ڕ ته‌واو بووه تۆ چی ئه‌كه‌ی لێره؟
ئۆنۆدا به‌رده‌وام بوو له‌كه‌لله‌ره‌قی خۆی، وتی من فه‌رمانده‌كه‌م وتویه‌تی خۆ به‌ده‌سته‌وه مه‌ده، ته‌نیا ئه‌و بۆی هه‌یه فه‌رمان بكات بگه‌ڕێمه‌وه
ناچار فه‌رمانده سه‌ربازیییه‌كه‌ی ئۆنۆدایان دۆزییه‌وه كه خانه‌نشین بوو بوو ئه‌وكات كتێبی ده‌فرۆشت، چووه ده‌رستانه‌كانی درگه‌ی لۆبانگی فلیپینی‌و فه‌رمانی به هیرۆ ئۆنۆدا كرد خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه
ئۆنۆدا ئه‌و كاته‌ی خۆیدا به‌ده‌سته‌وه چه‌كه‌كه‌ی‌و 500 فیشه‌ك‌و چه‌ند نارنجۆكێك‌و شمشێرێكی پێ‌بوو
به‌م شێوه‌یه چیرۆكی دواهه‌مین سه‌ربازی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كۆتایی هات
ئۆنۆدای سه‌رسه‌خت گه‌ڕایه‌وه یابان‌و وه‌ك پاڵه‌وان ناسێنرا، شمشێره‌كه‌ی به‌دیاری دا به‌سه‌رۆكی ئه‌وكاتی یابان
به‌ڵام به‌یابانی نوێ نامۆبوو، بۆیه زۆری نه‌خایاند ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت‌و چووه ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ستی به‌رازیل
له‌كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه بۆ یابان‌و له 17ی كانوونی دووه‌می 2014 له‌ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا به‌نه‌خۆشی دڵ كۆچی دوایی كرد.
به‌ڕای تۆ ئۆنۆدا پاڵه‌وان بوو یان سه‌ربازێكی كه‌لله ره‌ق؟