لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق _ گرافیک: 964
کۆمسیۆن دوو رۆژ دەرفەت بە لایەنە سیاسییەکان دەدات
964+
فەرمان سادق
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتی سیاسی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان درێژ کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.8.2023، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن، ماوەی تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتی سیاسی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق درێژ کردەوە تاوەکو دوو رۆژی تر، ئەمەش ب جاری دووەمە ماوەی تۆماری هاوپەیمانی سیاسی درێژ بکرێتەوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن بێت، تاوەکو 30ـی تەمووزی رابردوو، 24 هاوپەیمانی سیاسی خۆیان تۆمار کردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هاوکات 281 حزبی مۆڵەتدراویش هەیە، هەروەها 78 حزبیش لە دروستبوون و وەرگرتنی مۆڵەتدان.
درێژکردنەوەکە بۆ ئەمڕۆ و سبەی دووشەممەیە، بەو واتایەی سبەی دووشەممە دوای دەوامی فەرمی دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانیەتی سیاسی دادەخرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە هیچ دەنگوباسێک نییە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی تۆماری دەنگدەران.