دیدارێکی پێشووی نێوان هەردوو یانە. وێنە: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی تۆپی پێی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، یاریی لووتكه‌ی تۆپی پێی ئینگلیزی له چوارچێوه‌ی یاریی قه‌لغانی خێرخوازی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یاریی قه‌لغانی خێرخوازیی تۆپی پێی ئینگلیزی له نێوان مانچێسته‌ر سیتی “پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو” و ئارسیناڵ “دووه‌می وه‌رزی رابردوو” ئه‌مڕۆ ئێواره كاتژمێر 06:00 له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن ده‌كرێت.
هه‌موو وه‌رزێك یاریی قه‌لغانی خێرخوازی پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ دێته ئه‌نجامدان.
ماڵپه‌ڕی هو سكۆرد پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی هه‌ردوو یانه‌ی بۆ یارییه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئارسیناڵ
گۆڵپارێز: رامسدێل
به‌رگری: تێرنی، گابریێل، سالیبا، تۆمیاسۆ
ناوه‌ڕاست: پارتی، رایس، ئۆدیگارد
هێرشبردن: مارتینێلی، نیكیتیا و ساكا
مانچێسته‌ر سیتی:
گۆڵپارێز: ئۆرتیگا
به‌رگری: واكه‌ر، دیاز، ئاكانجی، ستۆنز
ناوه‌ڕاست: رۆدری، گریلیش، سێلڤا
هێرشبردن: ئه‌لڤارێز، هالاند و فۆدین.