قسەی جیاواز لەبارەی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت
964+
شۆڕش عەبدوڵا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، تەرمی ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر دۆزرایەوە.
چەند سەرچاوەیەکی جیاواز قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان، تاوەکو ئێستا دیارنییە کوژراوە یان خۆی کوشتووە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، تاوەکو ئێستا زانیاری تەواویان نییە، بەڵام خەریکی لێکۆڵینەوەن لەسەر رووداوەکە.
لەلایەکی دیکە، سەرچاوەیەک لەناو وەزارەتی پێشمەرگە بە 964ـی وت، ئەو ئەفسەرە گولـلەیەکی بەرکەوتووە، بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئەفسەرەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پلەی عەقیدە و لە لیوای 18یە.
تاوەکو ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە هیچ روونکردنەوە و زانیارییەکی لەسەر ئەم رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.