ئاڵای عێراق. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
عێراق کار بۆ دامەزراندنی 70 باڵیۆز دەکات
+964
هاوبەش ئەبوبەکر
حکومەتی عێراق دەیەوێت نوێنەری لە سەرانسەری جیهاندا هەبێت، بۆ ئەو مەبەستە ئێستا کار بۆ دامەزرانی 70 باڵیۆز دەکات.
جەبار کنانی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی راگەیاند، وەزارەتی دەرەوە بەم نزیکانە نزیکەی 70 باڵیۆزی “شایستە” بۆ نوێنەرایەتیکردنی عێراق لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە، لە سەرانسەری جیھاندا دادەمەزرێنێت.
بەربژێران بۆ بوون بە باڵیۆز، لەلایەن هێزە سیاسییەکانەوە دیاری دەکرێن، بە پێی ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمانی عێراق.
بەم 70 باڵیۆزەوە، ژمارەی باڵیۆز و کونسڵ و نوێنەرایەتییەکانی عێراق لە سەرانسەری جیهاندا دەگاتە 158 و ئێستا 88 کەس ئەو ئەرکانە بەڕێوەدەبەن.