زیانى به مرۆڤ و كشتوكاڵیش گه‌یاندووه
به‌راز زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستانى ته‌نیوه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانى رابردوو، له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به فراوانى، ژماره‌یه‌كی زۆر به‌راز ده‌ركه‌وتوون.
بەراز، ئاژەڵێکێ کێویە و له‌زۆر حاڵه‌تدا دەبێتە دڕندە، به‌تایبه‌تیش کە بەرامبەرەکەی (مرۆڤ بێت یان ئاژەڵی دیکە) ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ژیانی و بەرگری لەمانەوەی خۆی دەکات.
کاتێکیش بەدوای خواردندا دەگەڕێت، هەڵدەستێت بەتێکدانی باخچە و رەزو باغی گوندنشینان و وێرانکرن و لەناوبردنی رەنجی باخداران و ئەمەش بوەتە هۆی نیگەرانی دانیشتوانی گوندەکان و له زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه‌شدا راویان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى زیانه‌كانیان كه‌م ببێته‌وه.
ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمی كوردستان، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌رازی لێ ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك له‌و ڤیدیۆیه ده‌رده‌كه‌وێت، ناوچه‌كانى شارباژێڕ و بنارى قه‌ندیل و ناوچه شاخاویه‌كانى دهۆكه و مێرگه‌سووره.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بەرازێك له گوندى چامەى سەر به قەزا مێرگەسوور به سه‌ختى هاوڵاتیەكى بریندار كرد.
له گوندی ئێندزەى بنارى قه‌ندیلیش چه‌ند جارێك كێڵگه‌ى جیاجیاى كشتو‌كاڵى گوندنشینه‌كانى تێكداوه.
لە ناوچەی ئالان و گوندی کانی خێڵ له سنوورى شارباژێڕیش، له زۆربه‌ى شوێنە سەخت و بەرز و فێنکەکانیاندان و له هه‌ندێك شوێنى ئه‌و ناوچانه‌ش زیانى به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یاندووه.