لەکاتی هەڵکەندنی بیر گیانی لەدەستدا
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
ئێوارەی ئەمرۆ کرێکارێک لە قەزای سەیدسادق لەکاتی پاککردنەوەی بیر بەربووەتەوە ناو بیرەکە و گیانی لەدەستداوە.
ئەمرۆ هەینی هاوڵاتیەکی گەڕەکی بەرکێوی قەزای سەیدسادق کە پیشەی کرێکارە، لە کاتی پاککردنەوەی بیر کەوتووەتە خوارەوە و پاشان تەزووی کارەبای بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
بەرزان ئەحمەد پزیشکی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە 964ی وت، هاوڵاتییەکە تەمەنی 43 ساڵە و پیشەی کرێکارە، لەکاتی کەوتنە ناو بیرەکە تەزووی کارەبای بەرکەوتووە و بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی بارزان ئەحمەد، دواتر تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، دواتر تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی