گەنجێکی 30 ساڵە دیارنەماوە و خانەوادەکەی سۆراغی دەکەن

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

گەنجێکی دانیشتووی قەزای ئاکرێ لە گەڕەکی روناهی لە چوارشەممەوە ژمارەکەی داخراوە و لە ماڵ چووەتە دەرەوە و دیارنەماوە.

گەنجەکە ناوی رزگار کازم شەمسەردینە و تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتووی قەزای ئاکرێیە.

سەعەد شەمسەدین، مامی گەنجە وونبووەکە بە 964ـی وت، لە رۆژی چوارشەممەوە رزگار لەماڵەوە دەرچووە و چووەتە شوێنی کەرەکەی کە کۆمپانیای نەوت و گازە لە ئاکرێ دەوام دەکات، کارەکەی وەرگێڕە لەو کۆمپانیایە، هەرکاتێک دەچێتە دەوامیش مۆبایلەکانی دادخرێن.

وتیشی، لە دەوامەکەی بە هاوڕێیەکی وتووە دەچێت بۆ دهۆک و ئیشی هەیە، هەر لەو کاتەوە کە لە کۆمپانیا دەردەچێت تا ئەمڕۆ هەینی هیچ سۆراغێکی نییە.

رزگار ئۆتۆمبێلەکەشی لەماڵ جێهێشتووە و لەگەڵ خۆی نەیبردووە، سەرجەم لایەنە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانیان ئاگادارکردووەتەوە کەس تا ئێستا سۆراغی نازانێت، هیوادارین لایەنە ئەمنییەکان و خاڵکیش هەرکەس سۆراغێکی دەزانێت ئاگادارمان بکاتەوە، مامی گەنجە ونبووەکە وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی