دیمەنی ئەو تۆمەتبارەی پۆلیس دەستگیری کردووە.وێنە: پۆلیسی سلێمانی
“سێ جۆر پارەی لە فرۆشگایەک دزی و دەستگیرکرا”
964+
توانا نەقی
لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی کوردستانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پارەیەکی زۆری لە فرۆشگایەک بردووە و دەستگیراوە بەسەر پارەکەشدا.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوە هاوڵاتیەک سکاڵای کردووە کە بڕی 10 ملیۆن و 600 هەزار دینار و 1050 یۆرۆ و 370 دۆلاری لە فرۆشگاکەی لێدزراوە، کەوتوونەتە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکە.
دەشڵێت، دوای بەدواداچوونەکانیان لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەست بەسەر خۆیی و پارەکەشدا بگرن.
ئێستا تۆمەتبار (ش، ی، ت) لە دایکبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.