شەوانە شەش سەعات تونێلی پێشڕەو دادەخرێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت بۆ ماوەی سێ شەو، هەر شەوەی شەش سەعات، بەهۆی نۆژەنکردنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رێکەوتی ١٢ی ١٢ تاوەکو ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٢، هەموو شەوێک لە کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو بۆ ٢:٠٠ی بەرەبەیان تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
ئاگاداری هاولاتیان و شۆفێران دەکرێتەوە لە ڕێکەوتی ١٢/١٢ شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە تا شەوی ١٥/١٢ شەوی پێنج شەممەتونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەر لە کاتژمێر ھەشتی شەو بۆ دووی شەو دادەخرێت، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ناو تونیلەکە.
هاتوچۆ داوا دەکات لە شۆفێران، لەجیاتی تونێلەکە، رێگای سەر شاخی ئەزمەڕ وەکو جێگرەوە بەکاربهێنن.
تونێلی پێشڕەو لە چیای ئەزمەڕی سلێمانیە و شارەکە دەبەستێتەوە بە ناوچەی شارباژێڕەوە.