گەرمیان دەگاتە 47 پلە

کێرڤی گەرما بەرەو سەرەوەیە

964+
ژووری هەواڵ

دوای هەفتەیەک لەوەی جەوەکەی خۆشتر بووبوو، دیسان لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرەو سەرەوە دەچن.

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی تینی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 47 پلەی سیلیزی و لە حاجی ئۆمەرانیش 33.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم داتایەی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، گەرماکەی سبەی شەممەش وەکو ئەمڕۆ دەبێت.