ڤیدیۆ: دوو گۆڵه‌ نوێیەكه‌ی مێسی ببینه‌

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

لیۆنێل مێسی له‌ ئه‌مریكا دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆمار كرد و سێ یارییه‌ پێنج گۆڵی كردووه‌.

له‌ یاریی ئینته‌ر مه‌یامی و ئۆرلاندۆ، له‌ قۆناغی 32ی جامی ده‌سته‌ی یانه‌كانی ئه‌مریكا و مه‌كیسك، سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ.

مێسی دوو گۆڵی له‌ یارییه‌كه‌دا تۆمار كرد و گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ش جۆزێف مارتینێز به‌ په‌ناڵتی تۆماری كرد.

مێسی سێ یارییه‌ به‌شداریی ده‌كات و 5 گۆڵی تۆمار كردووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسووده‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

ئینته‌ر مه‌یامی له‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ دالاس یاریی ده‌كات.