شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

دڵشاد شه‌هاب وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 25.2.2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه‌ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، “دوای گفتوگۆ و راوێژ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڕیاری دا رۆژی 25.2.2024 هەڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەبچێت”.

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، “دڵنیاتان دەکەمەوە هەموو لایەنەکان لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەو رۆژەدا یەکدەنگن”.

پەرلەمانی کوردستان لە مێژووی 31 ساڵەی خۆیدا پێنج خولی پەرلەمانی بینیوە، خولی یەکەم ساڵی 1992، دووەم 2005، سێیەم 2009، چوارەم 2013 و خولی پێنجەم 2018 بوو کە دادگای فیدراڵی رۆژی 30 ئایار بڕیاری دا، درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانی نایاساییە، ئەمەش دوای ئەوەی لە 9.10.2022 بەدەنگی 80 ئەندامی پەرلەمان تەمەنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە.