دیمەنی قەزای باتیفا کە بە درۆن گیراوە. وێنە: سۆشیال میدیای قەزای باتیفا
ئۆکەی وەزارەتی کارەبایان دەوێت
کارەبای باتیفا: دەتوانین کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
فەرمانگەی کارەبای قەزای باتیفا رایدەگەیەنێت، دەتوانن 24 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بۆ قەزاکە دابین بکەن، بەڵام “چاوەڕێی ئۆکەی وەزارەتی کارەباین”.
ئەو هەنگاوە دوای ئەوە هات، فەرمانگەکە هەموو ئەو کارەبایانەی بڕی کە بە سەرپێچی راکێشرابوون و هێڵەکانی کارەباشی سەرلەنوێ رێکخستووەتەوە.
لە قەزای باتیفا دوو هەزار و 600 هاوبەشی کارەبا بوونیان هەیە.
سەلیم سەعید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبای باتیفا بە 964ـی وت، “هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و تەنها چاوەڕوانی وەزارەتی کارەباین دەرفەتمان پێبدات جێبەجێی بکەین و بەرپرسیارێتیش هەڵدەگرین”.
دەشڵێت، سەرجەم هێڵەکان بە تەواوی پاکراونەوە و خوێندنەوەیەکی جدیان بۆ ئەو پڕۆژەیەیان کردووە.
باتیفا قەزایەکی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە و 73 گوند لە سنوورەکەیدایە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد