كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى سۆران له‌گه‌ڵ جوتیارانى به‌شداربووى خوله‌كه... وێنه: راگه‌یاندنى ئیداره‌ى سۆران
جوتیارانی سۆران لەسەر زیادکردنی بەرهەم راهێنانیان پێدەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
60 جوتیارى ئیداره‌ى سۆران به‌شداریان له خولێكی راهێنانى نیشتمانی كرد كه مامۆستایانى زانكۆ وانه‌كانیان پێده‌وتنه‌وه و راهێندران له‌وه‌ى چۆن به‌رهه‌مه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن.
ئه‌و 60 جوتیاره له‌وانه بوون كه له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران ناودارن و ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆر ده‌خه‌نه بازاڕاكانه‌وه.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به خ964ـى راگەیاند ”راهێنانی 60 جوتیاره‌كه‌ى سۆران ماوه‌ى دوو رۆژ له هه‌ولێر و سۆران به‌ڕێوه‌چوو”.
له خوله‌كه‌دا رێنوێنی سەبارەت بە بەرهەمی كشتو‌كاڵى خرایەڕوو و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
وتیشی ”خولەكە راستەوخۆ لەلایەن نوسینگەی سەرۆكی حكومەت بەڕێوە دەبرا و سەرجەم خەرجی و تێچووی خولەكە و راهێنەرەكان لە ئەستۆ گرتبوو”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى ئیداره‌ى سۆران، مەبەستی سەرەكی خولەكە گرنگیدانی زیاترە بۆ بەرزكردنەوەی كوالیتیی بەرهەمەكان و چارەسەری نەخۆشییەكان.