پاسدار بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو برا لە پشدەر
964+
مه‌جید بتوێنی – راپه‌ڕین
ئەم بەیانییە، بەهۆی تەقەی سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری پشدەر و بناری قه‌ندیل، دوو برا بەیەكەوە لە چیا هه‌ڵدێراون و گیانیان لە دەستداوە.
نەهرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیه‌ی سەنگەسەر بە 964+ی وت، “زانیاریمان پێگه‌یشتووه، دوو برا كه خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پشده‌رن، له سه‌ر سنوور له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و به‌و هۆیه‌وه له چیای قه‌ندیل هه‌ڵدێراون و گیانیان له ده‌ستداوه”.
ئه‌و دوو برایه، كه خه‌ڵكی گوندی بێپاڵانن، یه‌كێكیان له سه‌نگه‌سه‌ر و ئەوی تریان له حاجیاوا نیشته‌جێن، به‌پێی زانیارییه‌كانی 964+ كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئاژه‌ڵیان به قاچاخ له سنووری ئێران هێناوه و كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە و له چیای قه‌ندیل ته‌قه‌یان لێكراوه و دواتر هه‌ڵدێراون.
ئه‌و دوو برایه، كه خه‌ڵكی گوندی بێپاڵانن، یه‌كێكیان له سه‌نگه‌سه‌ر و ئەوی تریان له حاجیاوا نیشته‌جێن
نه‌هرۆ عه‌بدوڵا دەڵێت، به‌هۆی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی ناوچه‌كه، كه هیچ هێزێكی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیسی لێ نییه، ناتوانین لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكه‌ین.
بڕیارِ وایه ئه‌م نیوه‌ڕۆیه ته‌رمی هه‌ردوو برا بگه‌ڕێندرێنه‌وه سه‌نگه‌سه‌ر و به خاك بسپێردرێن.