بارانێکی تر بەڕێوەیە

964+ هێمن بەکر ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک بە عام هەور و هەڵا دەبێت و سبەینێش بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت، بە قسەی کەشناسی. ماوەی چەند رۆژێکە سەرمایەکی وشک زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە، کە لە رووی زەویناسییەوە پێویستی بە بارانێکە. بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینی سەبارەت بە جەوی ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە. “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت، سبەینێ سێشەممە هەوری باراناوی دەبێت، سەرلەبەیانییەکەی نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، بەڵام لە دوانیوەڕۆکەی، بارانی پچڕ پچڕ زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە”، کەشناسی وا دەڵێت. بە سۆراغی 964+ لە ناوەندە کەشناسییەکانی جیهان، ئەو شەپۆلە تاوەکو کۆتایی رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.