بانکی ناوەندی بە رێژەی 25% فرۆشی دۆلاری بۆ ناوخۆ زیاد کرد

فەرمان سادق

بەراورد بە دوێنێ، بانکی ناوەندی زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلاری بۆ فرۆشی ناوخۆ زیاد کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2.8.2023، بانکی ناوەندی فرۆشتنی 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری راگەیاند، لەم بڕەدا 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بۆ ناوخۆ بووە و 176 ملیۆن و 388 هەزار و 377 دۆلاری بۆ حەواڵەی دەرەکی بووە.

بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندنی فرۆشی دۆلاری بە رێژەی 25% بۆ ناوخۆ زیاد کردووە کە بڕەکەی دەگاتە 11 ملیۆن و 640 هەزار دۆلار.

تاوەکو کاتژمێر 11ـی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهای 100 دۆلار بۆ فرۆشتن لە بازاڕەکانی بۆرسەی کوردستان 151.750 دینار بووە، بۆ کڕینیش 250 دینار کەمتر بووە.