ئیلۆن مەسک هەموو بەیانی باشێکی کێشەیە و نەهامەتیە

+964

عادل کانەبی

لە دوای ئەوەی ناوی کۆمپانیای تویتەری گۆڕی بۆ ئێکس (X) دراوسێکانی ئیلۆن مەسک 24 سکاڵایان لە دژی دانانی لۆگۆی کۆمپانیاکەی لەسەر ئۆفیسی تویتەری پێشوو تۆمارکرد و پێیان لادا.

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای ئێکسی ئێستا و تویتەری پێشوو دوای گۆڕینی ناوی کۆمپانیاکەی لۆگۆیەکی زەبەلاحی X لەسەر ئۆفیسی کۆمپانیاکەی دانا کە ئەمە بووە هۆی بێزارکردنی دراوسێکانی مەسک.

دوای دوو رۆژ لە دانانی لۆگۆی X دانیشتوانی ناوچەی سانفرانسیسکۆ 24 سکاڵایان لەسسەر مەسک تۆمار کردووە بەو پێیەی دانانی لۆگۆی X بووەتە بێزارکردنیان.

دوای ناڕەزایەتی دانیشتووانی سانفڕانسیسکۆ، لۆگۆکە لابردرا و تا ئێستا ئیلۆن مەسک هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە دەربارەی ئەم بابەتە.

گۆڕینی ناوی تویتەر دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیای مێتا ئەپێکی نوێی بە ناوی سرێدز بۆ رکابەرایەتیکردنی تویتەر خستە بەردەست بەکارهێنەران، کە لە پێنج رۆژی دەستپێکیدا 100 ملیۆن بەکارهێنەری ئینستاگرام ناوی خۆیان تێیدا تۆمارکرد و بە رکابەرێک بۆ تویتەر سەیرکرا، چونکە ئەویش بە هەمان شێوەی تویتەر رێگە بە بەکارهێنەر دەدات نووسین بڵاوبکاتەوە.