دیمەنی پێکادادانەکەی دوێنێی شاخی بەرانان لە دەربەندیخان. وێنە:964
"پرس و رامان پێناکرێت"
هاتوچۆی دەربەندیخان گلەیی خۆی کرد
964+
توانا نەقی
بەهۆی ئەوەی رێگای تونێلی دەربەندیخان داخراوە و شۆفێران لە شاخی بەرانانەوە هاتوچۆ دەکەن دوێنێ رووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی مردنی پێنج کەسی خێزانێک هاتوچۆی شارەکەش گلەیی دەکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە دەبێت چاوەڕێی کارەساتێکی وابکرێت لە کاتێکدا بەهۆی قیرتاوکردنێکەوە تونێل دادەخرێت و رێگای ناوتاق کاری تێدا دەکرێت و رێگای شاخیش هەڵکەوتەیەکی خراپی هەیە.
ئەوەش هاتووە، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کەمتەرخەمن لە رێکخستنی کات و پچڕ پچڕ ئەنجامدانی پرۆژەکان، ماوە ماوە داخستنی تونێلەکەی لێ دەکەوێتەوە، لە کاتێکدا دەکرێت بۆ ماوەیەکی زەمەنی تونێلەکە دابخرێت و پرۆژەکانی پەیوەندیدار بەو تونێلە ئەنجامبدرێن.
جاسم محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، راوێژ نەکردن و گوێ پێ نەدان بە هۆشدارییەکانی ئەوان لە مەترسییەکانی داخستنی تونێلکە یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی کەم ئەو جۆرە رووداوانەی لێ دەکەوێتەوە.
وتیشی، پێشنیازیان کردبوو کە هەرجارەو سایدێک قیر بکرێت، بەڵام ئەوان وتبوویان دەبێت تونێلەکە دابخرێت، لەکاتێکدا رێگای ناوتاقیش کە بەدیلێکە بۆ تونێلەکە کاری تیایادا دەکرێت لە ئەنجامدا ئەو رووداوەی لە شاخی بەرانان لێکەوتەوە.
ئێواره‌ی دوێنێ رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ له چیای به‌رانان له نزیك ده‌ربه‌ندیخان روویدا، كه بارهه‌ڵگرێك خۆی به ئۆتۆمبێلێكی نیسان سه‌نیدا كێشا و كه‌وته‌سه‌ری، به‌م هۆیه‌وه پێنج كه‌سی یه‌ك خێزان گیانیان له ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌شیان بریندار بوو.
دوێنێ بڕیاردرا 48 كاتژمێر رێگه‌ی تۆنێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت، به‌مه‌ش رێگه‌ی چیای به‌رانان وه‌ك رێگه‌ی به‌دیل به‌كاردێت و رووداوه‌كه‌ش هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌دا بوو.