بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران - وێنە: 964
100یان دەخەوێندرێن
رۆژانە 200 منداڵی سۆران دەبرێنە نەخۆشخانە
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
بەهۆی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوەوە، رۆژانە 200 منداڵی قەزای سۆران دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە و تەندروستی شارەکە دەڵێت، 50%یان پێویستیان بە خەواندنە.
964 لە تەندروستی سۆرانەوە دەزانێت، ڤایرۆسێک لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.
رێباز باڵەک، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوونی سۆران بە 964ـی وت، “لیژنەیەک له تەندروستی گشتی پێک هێندراوە بۆ پشکنینی ئەم ڤایرۆسە، چونکە ساڵانە لەم کاتەی ساڵدا ئەم جۆرە نەخۆشییە بڵاودەبێتەوە، بەڵام ساڵانە ڤایرۆسەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت”.
بە پێی بەدواداچوونەکانی 964، لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکە ئەو نەخۆشییە لەناو منداڵاندا بوونی هەیە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد