سەمیر بابۆ نابێته راهێنەری هەولێر
+964
هێژا خەسرەو – هەولێر
سهمیر بابۆ راهێنهری یانهی پێشمهرگهی ههولێر رهتیكردهوه مهشقی ههڵبژاردهی ههولێر وهربگرێت، كه بهشداریی پاڵهوانیهتیی كۆماریی لە عێراق دهكهن.
پاڵەوانیەتی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی پارێزگاکان دروست دەکرێن، هەر هەڵبژاردەیەک باشترین یاریزانانی پارێزگاکەی بانگهێشت دەکات بۆ ئەوەی ببنە نوێنەری پارێزگای خۆیان، پارێزگای هەولێریش لە هەوڵی کۆکردنەوەی یاریزانانە و بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەش داوا لە سەمیر بابۆی راهێنەری پێشمەرگەی هەولێر کرا ببێتە راهێنەری ههڵبژاردهی هەولێر، بەڵام ئهو رەتیکردووەتەوە.
سەمیر بابۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 964ـی راگەیاند: سوپاس بۆ هەڵبژاردنی من وەک راهێنەری پارێزگای هەولێر، بە رێزەوە داوام لێکرا و بەرێزەوە پێم راگەیاندن کە ناتوانم لەگەڵیاندا بەشداربم، بە چەند هۆکارێکی تایبهتیی خۆم.
ئەو راهێنەرە دەڵێت: “کاتەکە لەبەردەستمان کەمە، دەرفەتم کەمە و هەڵبژاردنی یاریزانیش کەمێک قورس دەبێت، هۆکاری تایبەت بە خۆشم هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ قبوڵنەکردنی ئەم داواکارییە.
سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر سەمیر وتی: من یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە ماڵی خۆم دەزانم، هیچ کێشەیەک لە مانەوەم یان رۆیشتنم نییە و هۆکارێک نییە، کە یانەکەم دەستبەردارم ببێت یان من بە نیازی ئەوە بم یانەکەم جێبهێڵم.
راهێنەری یانەی پاڵەوانی وهرزی رابردووی خولی كوردستان زیاتر وتی: هێشتا خەڵات و نازناوی وەرزی رابردوومان وەرنەگرتووە، تا ئەم بابەتە یەکلایی نەبێتەوە هیچ قسەیەک لەسەر داهاتووم لەگەڵ یانەکەم ناکەم، بەڵام دوای ئەمە راستەوخۆ گفتوگۆ دەکەین و پێشبینی هەمان بارودۆخی ئێستام لەگەڵ یانەکەم دەکەم.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا