ژماره موبایلێك فێڵ له مامۆستایانى سلێمانى ده‌كات
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
لە رێگەی مۆبایلەوە نامە بۆ مامۆستایان دەچێت، داوه‌تیان ده‌كه‌ن بۆ وڵاتى ئیمارات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى کۆنفرانسێکی تایبه‌تى پەروەردەیی بكه‌ن.
ئاسایشی سلێمانى زوو به فریاى مامۆستایان كه‌وت و ئه‌و فێڵه‌ى ئاشكرا كرد، په‌روه‌رده‌ى سلێمانیشی ئاگادار كرده‌وه مامۆستایانیان نه‌كه‌ونه ئه‌و داوه‌وه.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ـى راگه‌یاند، بەدواداچونیان بۆ ئه‌م بابه‌ته کردووە و ده‌ركه‌وتووه كه فێڵە له مامۆستایان ده‌كرێت، وتیشی “داوامان كردووه، ئەو مامۆستایانەی به‌هۆى ئه‌م فێڵه‌وه زەرەرمەند بوونه سەردانیان بکەن و سکاڵا تۆمار بکەن”.
وته‌بێژى ئاسایش روونیكرده‌وه، ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن، خۆیان وەک کۆمپانیا دەناسێنن، فێڵ له مامۆستایان دەکەن.
تا ئەم ساتە، هیچ کەسێک سه‌ردانى ئاسایشی نه‌كردووه بۆ سكاڵا تۆماركردن.
لەسەر ئەم بابەتە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیمان کرد، ئاماده‌نه‌بوون هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو بابەته بده‌ن، به‌و پێیه‌ى ئاسایشی سلێمانى ئه‌وانى له‌و بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن