بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
سیروان خورشید
لە سنووری قەزای ئامرلی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکدا روویداوە و گیانلەدەستانی دوو کەس و بریندار بوونی سێ کەسی تری لێکەوتەوە.
زەنون عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی قەزای خورماتوو بە 964ـی وت، رووداوەکە لە نێوان دۆج چارجەر و بارهەڵگرێکی جۆری ڤاڵڤۆ لە نزیک بازگەی سەرحە لە سنووری ئامرلی بووە.
وتیشی، هۆکاری رووداوەکە خێرا لێخوڕینی هەردوو شۆفێرەکە بووە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندار بووە
سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
پێداچوونەوە: توانا نەقی