لاوانی هەولێر لە یاریگای خۆی سەرکەوتنی تۆمار کرد

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە گەڕی یەکەمی قۆناخی دووەمی خولی نایابی لاوانی عێراق، یانەی هەولێر لە یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریریدا

میوانداری یانەی سناعەی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و لە خولەکی 42دا مەتین مەنسوور گۆڵی یەکەمی هەولێرییەکانی تۆمارکرد

گۆڵی دووەمیش لە گێمی دووەمداو لە رێگەی یاریزان محەممەد سەلام تۆمارکرا.

رەوەند عەبدولخالقی راهێنەری لاوانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، بردنەوە لە یەکەم یاری قۆناخی دووەمدا ورەی یاریزانان و تیپەکەمان بەرزدەکاتەوە،

هەرچەندە هەر خۆمان شایەنی بردنەوە بووین، بەڵام سەلماندمان کە یەکێک لە باشترین تیپەکانی خولی عێراقین.

یاری داهاتووی لاوانی هەولێر لە بەغدایە بەرامبەر لاوانی زەوڕا، بە بردنەوەیان یەکەم دەبن و

ئەگەر بشدۆڕێن بە پلەی دووەم سەرکەدەون بۆقۆناخی کۆتایی خولی نایابی لاوانی عێراق.

پێداچوونەوە: توانا نەقی