کوورانی عەنکاوە بووە خاوەن بیرێکی تر

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

زیاتر لە مانگێکە نیوەی گەڕەکی کوورانی عەنکاوە بێ ئاون و بیری سەرەکی گەڕەکەکە وشک بووە، بەم هۆیەوە زۆربەی ماڵەکانی ئەو گەڕەکە بێ ئاو بوون.

لایەنی پەیوەندیدار رێگەی پێداون کە بیرێکی ئیرتوازی لێبدەن لە گەڕەکەکە بەڵام لەسەر گیرفانی خۆیان.

کەمال عەلی موختاری گەڕەکەکە بە 964ـی وت، هەوڵیان زۆردا سەرئەنجام رەزامەندی هەڵکەندنی بیرەکەیان وەرگرت، بەڵام لەسەر گیرفانی خۆیان چەنکە نیوەی گەڕەکەکە بێ ئاو بوون.

ئێستا کێشەیەکی دیکەیان هەیە کارەکانی هەڵکەندنی بیرەکە بە سستی دەکرێت 15 رۆژە نزیکەی 200 مەتر هەڵکەندراوە.

ئەندازیاری هەڵکەندنی بیرەکە دەڵیت، تا 450 بۆ 500 مەتر رێگەیان پێدراوە هەڵیکەنن مەرجیش نییە ئەوەندە بێت گرنگ ئەوە بگەنە ئاو.

کارکردن لە بیرەکە بەردەوامە بە تەواوبونیشی پەیوەست دەکرێتەوە بە بیرەکۆنەکەی گەڕەکی کوران و بەشێک لە کێشەکانی ئاو لەو گەڕەکە چارەسەر دەکات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی