بۆ عاشقەکان زۆر لە بارە
مانگی داهاتوو دیاردەیەکی فەلەکی سەیر روودەدات
+964
ژووری هەواڵ
مانگی ئابی داهاتوو دیاردەیەکی فەلەکی دەگمەن روودەدات، دووجار سوپەر مانگ بە پڕی و زۆر نزیک و گەورەو گەشاوە دەردەکەوێت.
ئەم دیاردەیە هەم بۆ ئەوەنەی خولیای فەلەکیان هەیە دیاردەیەکی جوان و دەگمەنە، هەم بۆ عاشقەکانیش، چونکە فرسەتە جوانی یار و جوانی مانگ بەراورد بکەن.
سبەی شەو بۆ یەکەمجار مانگ بەشێوەیەکی زەبەلاح لە سەر زەوییەوە دەردەکەوێت، جاری داهاتووش 30ی ئاب مانگ حاڵەتەکە دووبارە دەبێتەوە و ئیتر ئەم دیاردەیە نابینینەوە هەتا ساڵی 2037.
دووری نێوان مانگ و زەوی دەبێتە نزیکەی 357,344 کیلۆمەتر، ئەمەش وادەکات مانگ بە زەبەلاحی ببینرێت 14% گەورەتر و 30% رووناکتر دەنوێنێت، هەرچەند خولەکێک پاش ئاوابوونی خۆر، یەکسەر مانگ خۆی بەو گەورەییە نمایش دەکات.
بەم دیاردەیە دەوترێت ”مانگی شین” زاناکان دەڵێن شەوانی گەرمی هاوین باشترین کاتە بۆ بینی مانگ بەو جوانی و گەشاوەییە.