دیمەنێك كە ناخیەی خورماڵ نیشاندەدات وێنە: سۆشیاڵ میدیا
خورماڵ دەبێتە قەزا
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی دانیشتوانی ناحیەی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە کەمپەین و داواکارییان کرد بۆ بە قەزابوونی ناحیەکەیان داواکارییەکەیان جێبەجێ کرا.
ئەمشە و یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە دەستدەکەن بە رێکارە کارگێڕییەکانی بە قەزابوونی خورماڵ.
ئەوەش هاتووە، لە سبەینێ دووشەممە 31.7.2023ـەوە وەزارەتی ناوخۆ رێکارە کارگێڕییەکان و هەنگاوی کرداری هێنانەکایەی قەزای خورماڵ دەستپێدەکات.
وەزارەتی ناوخۆ پیرۆزبایی لە خەڵکی خورماڵ و هەورامان و شاری هەڵەبجە دەکات بەهۆی دەرکردنی ئەو بڕیارەوە